
مانچستەرسیتی
SNN Sport
لە کۆتا یاری هەفتەی 30ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی بردنەوەیەکی گەورە تۆمار دەکات و 5-0 لە یانەی بێرنلی دەباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای ئیتحاد بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو، یانەی مانچستەرسیتی توانی لە گێمی یەکەم بە سێ گۆڵی یاریزانان، فۆدین و 2 گۆڵی مەحرەز پێشبکەوێت و ئەم گێمە 3-0 بە سوودی خۆی بە کۆتا بهێنێت.
لە گێمی دووەمی یاریەکە سیتی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیدا، توانی لە خولەکەکانی 51 و 63 دوو گۆڵی تر لە لایەن یاریزانان، داڤید سێلڤاو فۆدین بکات و یاریەکە 5-0 بباتەوە.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی لە دووەمی خولەکە بووە 63خاڵ، هەرچی یانەی بێرنلییە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی 11 دەبینرێت.
لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە یانەی لیڤەرپوڵ 83 خاڵی هەیەو 20 خاڵ لە پێش یانەی مانچستەرسیتی دووەم دێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



