
یۆڤانتۆس
SNN Sport
لە خولی ئیتاڵیا یانەکانی یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان بردنەوە تۆمار دەکەن و 3 خاڵی ئەم هەفتەی خولەکە بەدەست دەهێنن.
لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەیسی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی گەورەی دژی یانەی لیچی بەدەستهێناو توانی 4-1 یاریەکەی لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان”کاستییخۆ، بۆناڤینتۆرا، ریبیچ و لیاو تۆماریان کرد.
بەم بردنەوە میلان 39 خاڵی هەیەو لە پلەی حەوتەم دەبینرێت.
لە یارییەکی تری خولەکە یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 2-0 لە یانەی بۆلۆنیا بباتەوەو ئەم هەفتەش پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات.
هەردو گۆڵی یاریەکە دیبالاو رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی 23و 36 تۆماریان کردو گۆڵەکەی رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا بوو.
خاڵەکانی یۆڤانتۆس لە پێشەنگی خولەکە بووە 66 خاڵ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


