
یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا هه‌زار و 826 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 84 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 968 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارى شه‌و و رۆژى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، ” له سه‌رتاسه‌رى عێراق 10 هه‌زار و 672 پشكنین ئهنجامدارون، له ئه‌نجامدا هه‌زار و 826 تووشبووى نوێ ده‌ستنیشانكراون، زۆرترین رێژه‌ى تووشبوون له به‌غدا و سلێمانیيه، چونكه ته‌نیا له به‌غدا 586 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراون و 262 حاڵه‌ت له سلێمانى تۆماركراون “.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن و چاكبوونه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “968 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا 84 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 34 هه‌زار و 502 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 15 هه‌زار و 753 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 17 هه‌زار و 498 تووشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 283 تووشبووش له‌ژێر چاودێرى چڕدان، هه‌زار و 251 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


