تەندروستی هەڵەبجە داوایەك ئاراستەی دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكان دەكات

نهخۆشخانهى وهفا تایبهت به كۆرۆنا له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندانی پزیشكی كەرتی تەندوستیی هەڵەبجە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا داوا لە كارمەندانی دیكەی تەندروستی و دەرچووانی بەشە تەندروستییەكان زانكۆ و پەیمانگاكان دهكات له نەخۆشخانەی (وەفا) بە خۆبەخشانە هاوكاری بكهن.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ( وەفا )ی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا میلاكی پێویستمان لەبەردەستدا نییە بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەكە، هەروەها رۆژبەڕۆژیش ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سنوورەكەدا زیاد دەكات، ئەركی ئێمەی زۆر قورسبووه، بۆیە داوا لە كارمەندانی دیكەی تەندروستی و دەرچووانی كۆلێژە پزیشكییەكان دەكەین بێنە نەخۆشخانەكەمانە و بە خۆبەخشانە هاوكارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە”.
لهبارهى ئهوهى تا ئێستا چهند كارمهندى تهندروستى له ههڵهبجه تووشى كۆرۆنا بوون؟ ئهو بهرپرسه ئهوهشى خستهڕوو: “شەش كارمەندی تەندوستی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە دووان لەو كارمەندانە لە تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان لە نەخۆشخانەی وەفا”.
له سهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 86 كهس له ههڵهبجه تووشى كۆرۆنا بوون، 61 تووشبوو له نهخۆشخانه وهفا چارهسهر وهردهگرن، 22 تووشبوو چاكبوونەتەوە و سێ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا نزیكەی شەش توشبوو باری تەندروستیان جێگیر نیه.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر ئامارەكان هەر بەمشێوەیە ڕوو لە زیادبوون بكەن، قەرەوێڵەكانی نەخۆشخانەی وەفا بەشی نەخۆش ناكەن، ناچارین پەنا بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەی دووەم بەرین، لەو حاڵەتەشدا جارێكی دیكە رووبەڕووی گرفتی نەبوونی كارمەند و پزیشك دەبینەوە بۆیه داوا لە هاووڵاتییان دەكەین هاوكاری خۆیان و ئێمەش بن بۆ ئەوەی دۆخە لە كۆنتڕۆڵ دەرنەچێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


