له گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر راگه‌یه‌نرا

قه‌ڵاى شێروانه له كه‌لار ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى نوێى دا و ئاشكرايكرد، بڕیاریانداوه به قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر، گواستنه‌وه‌ى تووشبووانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا و خستنه كارى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد له‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵكشانى رێژه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه تێیدا هاتووه، “له‌سه‌ر پێشنیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان كه داوایان كردووه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى 72 كاتژمێر رابگه‌یه‌ندرێت ژوورى ئۆپراسیۆنى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆبووینه و چه‌ند بڕیارێكمان ده‌ركرد، چونكه به پێى راپۆرتى ته‌ندروستیى گشتى گه‌رمیان ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو شوێنێكى ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، بڕیاره‌كان بریتین له:
– داخستنی ته‌واوه‌تی هه‌موو زاڵگه‌كانی سنووری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان “ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ سلێمانی و خانه‌قین و جه‌له‌ولاو سه‌نگاو” بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر، ئه‌م بڕیاره سبه‌ینێ له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنج شه‌ممه كه ده‌كاته 24/25 ی 6ی 2020 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هاوكات راگرتنی هه‌مموو هاتووچۆیه‌ك له‌نێوان هه‌موو نشینگه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا.
– هه‌ر ئه‌مشه‌و 23/24ی 6ی 2020 هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كهنیشانهیان نییه له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵاوه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لاری تایبه‌ت به كۆرۆنا، ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا ده‌بن كه پێویستیيان به چاودێری ووردی پزیشكییه، له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتووشدا به‌شه ناوخۆی زانكۆی گه‌رمیان ئامادهدهكڕیت به ته‌واوی پیداویستییهكانییهوه بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و تووشبووانه‌ی كه نیشانه‌یان نییه.
– له‌ئه‌مشه‌وه‌وه ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا ده‌خرێنه خزمه‌ت ئه‌و تووشبوانه‌ی كه پێویستیان به‌و ئامێرانه‌یه.
– سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له ریگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه داوای جوڵاندووه، هه‌ر كه‌س و لایه‌ك كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر ژیان و سه‌ڵامه‌تی خه‌ڵك كردبێت به توندترین شێوه سزای یاسایی و ئیداری ده‌دریت.
– له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا كارئاسانی بۆ جوتیاران ده‌كریت بۆ هه‌موو كاروبارێكی كشتوكاڵی و كێڵكهكانیان.
ئه‌م بڕیاره‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان دواى ئه‌وه دێت له سنوورى گه‌رمیان ژماره‌ى تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزیكه‌ى 500 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ 42 كه‌یسى نوێ ئاشكرابوون.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



