
عەتا پێنجوێنی
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەندامی یەکێتى زانایانى ئایینى و پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى ئەبوبەکرى سدیق تووشبوونى خۆى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، داواش لە هەموو لایەک دەکات خۆیان بپارێزن لە ڤایرۆسەکە.
عەتا پێنجوێنى، ئەندامی یەکێتى زانایانى ئاینى بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەگەرچى زۆر خۆپارێزیم دەکرد بەڵام زیاتر لە 10 ڕۆژە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم، لە سەرەتادا دۆخى تەندروستیم ناجێگیر بوو، بەڵام ئێستا لە ماڵەوەم و خۆم کەرەنتین کردوە”.
وتیشى: “هەموو نیشانەکانى ڤایرۆسەکەم تێدا دەرکەوت دواى ئەنجامدانى پشکنین پێم ڕاگەیەندرا کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەم، ئێمە زۆر هاوارمان کرد کە با خۆپارێزى بکرێت بەڵام زۆر کەس گاڵتەى بە کۆرۆنا دەهات، لێرەوە ڕایدەگەیەنم کۆرۆنا لە هەموو شوێنێکە و پێویستە هەموو لایەک تاک پارێزى بکات”.
هاوکات ڕوونى کردوە: “ئەوانەى لە دەوربەرم بوون پشکنینان کردوە جێگاى دڵخۆشە کە کەس لە منەوە تووش نەبووە و لە ئێستاشدا تەندروستیم بەرەو باشتر دەڕوات”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



