
نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێش نیوەڕی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 50 ساڵی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە دانیشتووی قەزای پێنجوێنە، لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
لوقمان لەتیف، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دانیشتووی قەزای پێنجوێنە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی نزیكەی 10 ڕۆژ دەبێت لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدایە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو تووشبووەی كۆرۆنا ناوی (دڵسۆز پێنجوێنی)یە و تەمەنی نزیكەی 50 ساڵ دەبێت و دوێنێ پێویستی بە پلازمای خوێن هەبووە، پلازمای خوێنیشی بۆ پەیدا كراوە و بۆیشی بەكار هاتووە بەڵام بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمە چوارەم هاووڵاتی قەزای پێنجوێنە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەستبدات، هاوكات بە سەدان تووشبووی دیكەش هەن كە بەشێكی زۆریان لەماڵەوە خۆیان كەرەنتینە كردووە بەشێكیشیان لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی لەژێر چاودێریدان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



