
تمەنی ئێرانی
SNN
ماوەی چەند رۆژێکە بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار لە دابەزیندایەو رۆژانە ئەو دراوە بەشێک لە بەهای لەدەست دەدات.
تمەنی ئێرانی بۆ کەمترین ئاست بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش داوا دەکەن هاووڵاتیان داهاتەکانیان لە دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە، دوێنێ دووشەممە، نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە 20 هەزار تمەنی ئێرانی بوو ئەمەش نزمترین ئاستی ئەو دراوە ئێرانییەبوو بەرامبەر بە دۆلار.
وەزیری بازرگانی ئێرانی هۆشداریی دایە ئەو کەسانەی، سامان و داهاتەکانیان لەدەرەوە ناگەڕێننەوەو رایگەیاند، مۆڵەتیان لێدەسێندرێتەوە و ناوەکانیان بڵاودەکەینەوە، کۆمپانیاکانی ئێران، ئەوانەی لە بواری نەوت کار ناکەن، بەهاکەیان 40 ملیار دۆلارە و بەرپرسانی ئێرانیش دەڵێن، نیوەی ئەو پارەیە لە دەرەوەیە.
ئەو کاتەی رێککەوتنامەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بوونی هەبوو لە ساڵی 2015، یەک دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و 200 تمەن بوو، بەڵام بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکا و سەپاندنی سزاکان، ئابووری ئێران دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



