ژمارەیەک تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیرکران کە یەکێکیان مەترسیدارە

هێزەکانی حەشدی شەعبی
SNN، عیماد جه‌باری
دوو رۆژ حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری باشووری كه‌ركوك ئۆپراسیۆنێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه، و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی داعشی راگه‌یاند كه یهكێكیانی به‌مه‌ترسیدار ناوبردووه.
ئه‌بو ره‌زا نه‌جار فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی به شانه‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی راگه‌یاندوه: به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و دوای به‌دواداچوون تیمه‌كانی هه‌واڵگری حه‌شدی شه‌عبی توانیان چوار چه‌كداری داعش له‌گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن.
پێشتر جه‌وده‌ت عه‌سافی به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی باكوری حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌چه‌كداره مه‌ترسیداره‌كانی داعشی له‌سنوری قه‌زای داقوق راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه خستویانه‌ته‌ڕوو، دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه سهربازیهكهیان كه به‌هۆی نه‌بونی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌ڵاتنیاندا، چه‌كداره‌كانی داعش به‌ناچاری هانایان بردووه بۆ ماڵی كه‌سوكاری و خزمه‌كانیان له‌گوندی و ناوچه‌كان تاوه‌كو به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه خۆیان حه‌شاربده‌ن و ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
28 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
28 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


