له‌سویده‌وه پاڵه‌وانێكى كورد و پێشووى ئۆڵۆمپى به‌كۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
دواجار محه‌مه‌د یاسین-ى پاڵه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی و ئۆڵۆمپی كورد و پێشووی شاری هه‌ولێر و كوردستان و عیراق و عه‌ره‌ب و ئاسیا له‌یاری به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی له‌وڵاتى سوید به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) كۆچى دوایی كرد.
ئه‌م پاڵه‌وانه‌ى ئۆڵۆمپى كورد له‌یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كاریگه‌ریی لهسییهكانى، له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ له‌وڵاتى سوید له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكی دابوو، پاش 2 مانگ له‌تووشبوونى به‌ڤایرۆسه‌كه كه به‌هۆیه‌وه ژیانى له‌مه‌ترسیی دابوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2020 ڤایرۆسى كۆرۆنا زه‌فه‌رى پێبرد و بۆدواجار له‌ته‌مه‌نى 57 ساڵیدا به‌جێى هێشتین.
نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر خالید یاسین كوڕى گه‌وره‌ى ئه‌م پاڵه‌وانه‌ى یارى هه‌ڵگرتنى قورسایی ئاسیا و عه‌ره‌ب و عێراق، به‌تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، راگه‌یاندبوو كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه باوكى له‌نه‌خۆشخانه‌ى شارى ئۆریبرۆ خه‌وێنراوه، زۆر به‌قورسى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى گرتووه و زۆر به‌قورسى كاریگه‌ریی كردۆته سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ى و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه.
محه‌مه‌د یاسین له‌دایكبووى ساڵى 1963ى شارى هه‌ولێره و له‌ساڵى 1991ه‌وه له‌شارى ئۆریبرۆ-ى وڵاتى سوید نیشته‌جێیه، خاوه‌نى دوو كوڕ و سێ كچه و یه‌كه‌م وه‌رزشكارى كورد بوو كه له‌یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییدا به‌شدارى هه‌ردوو ئۆڵۆمپیادى هاوینه‌ى مۆسكۆ 1980 و لۆس ئه‌نجلس 1984ى كردووه و له‌یه‌كه‌میاندا پله‌ى 17 و له‌ویتریاندا به‌پله‌ى شه‌شه‌م هاتووه و له‌ژیانى یارى كردنیدا خاوه‌نى 42 میدالى ره‌نگاو ره‌نگى یارى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورساییه (21 زێر، 6 زیو، 15 بڕۆنز).


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



