
ئێران
SNN-
بەمەبەستی زیاتر سنووردارکردن و پیادەکردنی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەسایتی رەسمیی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە هەشت کۆمپانیای ئێرانیی لەبوارەکانی ئاسن و پۆڵا و کانزای دیکەدا سزا دراون.
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە رایگەیاندووە “رێوشوێنی توندی یاساییان دژی چوار کۆمپانیا گرتۆتەبەر لەبوارەکانی ئاسن و ئەلەمنیۆم کە لەبواری کەرتی وزەی ئێراندا کار دەکەن”.
هاوکات Mobarakeh Steel Company بەر سزاکە کەوتووە کە گەورەترین کۆمپانیای تەنە رەقەکانە لەئێران و چوار بریکاری کۆمپانیای (موبارەکە)ش سزاکە دەیانگرێتەوە کە لەدەرەوەی ئێران کار دەکەن.
کۆمپانیای موبارەکە ساڵی 2018 خرایە لیستی رەشەوە بەتۆمەتی ئەوەی کاری لەگەڵ کۆمپانیای میهری ئێرانیدا کردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



