چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بۆردومانی گوندی کونەماسی دەکەن و کوژراو و بریندار هەیە

فرۆکەیەکی تورکی جەنگی لە جۆری-F-16
SNN- هەوراز ئەحمەد
چەند خولەکێک لەمەوبەر چەند فرۆکەیەکی نەناسراو گوندی کونەماسی سەر بە قەزای ماوەت بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی بەر گوندەکە دەکەوێت.
شاهۆ عوسمان قایمقامی قەزای شارباژێر لە لێدوانێکدا بۆ SNN رایگەیاند: “چەند خولەکێک لەمەوبەر لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکەوە بۆردومانی گوندی کونەماسی کراوە، زیانی گیانی و مادی و کوژراو برینداریش هەیە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاسایش و تەندروستی رەوانەی شوێنی بۆردومانەکە کراوە هێشتا زیانەکان نازانین بەڵام ئەوەی روونە کوژراو بریندار بەهۆی بۆردوومانەکەوە هەیە”.
بەپێی شایەتحاڵێک کە بۆ SNNی باسیکردووە: بۆردوومانەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵی کردۆتە ئامانج، بەهۆیەوە دوکانێکی سەر پردی کونەماسی سوتاوەو زیانی گیانی و مادیی بەداوەو بووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



