لەدژی بڕین و دواكەوتنی مووچە، لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندان ئەنجامدرا

خۆپیشاندانی هەڵەبجە -فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN- عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا و بەبەشداری ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژەجیاوازەكانی شاری هەڵەبجە خۆپیشاندانێكی جەماوەری بەرێوەچوو كەتیایدا داوا لە بەرپرسانی حكومەت دەكەن بە وەفابن بەرامبەر بەو بەڵینانەی كە هاووڵاتیانیانداوە، هاوكات چەند داواكارییەكیش دەخەنەڕوو.
ئاراس ئەحمەد، یەكێك لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە بەSNNی راگەیاند: وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ناتوانین چیتر لەوە زیاتر بێدەنگ بین لەو ستەمەی كە ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم لە هاووڵاتیان مووچەخۆرانی دەكات، بەتایبەت كە تا ئێستا نەیتوانیوە راستگۆبێت بەرامبەر ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووتیانیان دابوو لە باشترکردنی گوزەرانی مووچەخۆران.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا و هەروەها ئەو لێبڕینە نایاساییەی كە لەم چەند رۆژەدا بڕیاری لەبارەوەدرا، هێندەی دیكە ئێمەی هاووڵاتیان و مووچەخۆانی توڕەكرد بۆیە بەرپرسانی حكومەت و دەستەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دڵنیادەكەینەوە كە ئەگەر بەردەوامبن لەم جۆرە سیاسەتكردنە ئەنجامێكی باش چاوەڕێیان ناكات.
ئەو بەشدارەی خۆپیشاندانەكەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە داوای رووخاندنی حكومەت و نەهێشتنی ئەزموونی هەرێمان نەكردووە، بەڵكو داوایەكی سەرەتایی خۆمان هەیە كە لەبەرامبەر ئەركەكانماندا مافەكانیشمان پێبدرێت، چونكە لە هیچ شوێنێكی ئەم جیهانەدا نەبووە نیوەی زیاتری ساڵێك تێپەڕیبێت بەڵام تەنها یەك مووچە خەرجكرابێت، بۆیە هاووڵاتیانیش ناتوانن لەمە زیاتر چاوەڕێی ئەم دۆخە بكەن ناچار بڕژێنە سەرشەقام.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



