
وێنە: NYTimes
SNN
شەوی رابردوو تەقینەوەیەکی بەهێز لە خۆرهەڵاتی تاران روویداوە، بەگوێرەی بەدواداچوونی بەشێک لە میدیاکانی رۆژئاوا تەقینەوەکە لە سەربازگەیەک روویداوە کە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی تێدا دەکرێت و ئێرانیش ئەوە رەتدەکاتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی نیمچه فه‌رمی ئێران ته‌نسیم، له هه‌واڵێكیدا كه به پشت به‌ستن به زانیاریی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووینه‌داوه به‌ڵكو له كۆگایه‌كی غازدا له نزیك ناوه‌ندێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی روویداوه.
باس له‌وه كرا كه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه روونكردنه‌وه‌ی ورد ده‌درێت سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ناوه‌ندی دۆخی له‌ناكاوی تارانیش بڵاویكرده‌وه، كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه داوای هیچ ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنیان لێنه‌كراوه.
له ژێرنووسی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران‌دا هاتووه؛ ”هه‌ندێ له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان باس له بینینی رووناكییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی تاران. ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه رووناكییه‌كه دوای ده‌نگی ته‌قینه‌وه بینراوه. پێگه فه‌رمیه‌كان هێشتا روونكردنه‌وه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه”.

له لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌مان كاتدا ستوونه‌كانی كاره‌بای سه‌ره‌كی شاری شیراز-ی سه‌ربه پارێزگای فارس به هۆكارێكی نه‌زانراو ته‌قینه‌وه‌وه تیایدا روویدا و ئاگریان گرت، به‌و هۆیه‌شه‌وه تاریكی باڵی به‌سه‌ر نیوه‌ی شاره‌كه‌دا كێشا.
تەقینەوەکە لە میدیا جیهانییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەدوای بەدواداچوونێکی نوسیویەتی، تەقینەوەکە لە بنکەی سەربازی پارشین روویداوە، کە ئەو سەربازگەیە بۆ تاقیکردنەوە و چالاکی ئەتۆمی ئێران بەکاردەهێنرێت و رۆڵێکی گرنگی لەو رووەوە بینیووە.
چەند شایەتحاڵێکیش بە رۆژنامەکەیان وتووە: “ئەو دووکەڵەی لەدوای تەقینەوەکەوە درووستبووە راستەوخۆ لە سەربازگەی پارشین-ەوە دەرچووە، هاوکات لەدوای تەقینەوەکە پرشنگی رووناکیەک ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیووە”، کە ئەوەش گومانەکانی زیاتر کردووە.

پێشتر وێنەی سەربازگەكە لەلایەن مانگی دەستكردی Nc.12 ئیسرائیلەوە وێنە گیراوە.
لە رابردووش‌دا پێشتریش ئەمەریكا و ئیسرائیل هۆشداریان دابووە رێكخراوی ووزەی ئەتۆم، كە ئێران لەو بنكەیە تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی ئەنجام دەدات بەڵام ئێران ڕێگەی نەداوە پشكنەرانی چەكی ئەتۆمی سەردانی ئەو بنكەیە بكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


