فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات بۆردومانەکانی تورکیا راگرن

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەكات، هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق راگرن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقی ناردووە، فراکسیۆنی یەکێتی داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی یاسایی دەکات کە نوێنەری پارێزەرانی نێودەوڵەتیشیان تێدابێت، بۆ تۆمارکردنی سكاڵا دژ بە دەوڵەتی تورکیا لە دادگای نێودەوڵەتی بە ئامانجی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەکان.
هەروەها فراکسیۆنی سەوز داوا لە وەزیری دەرەوەی عێراق و نوێنەری عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات، داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش بکەن بۆ وەستاندنی بۆردومانەكانی توركیا و داواش لە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەکات، تەواوی هەوڵەكانی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بخەنە گەڕ و پەلامارەكانی توركیا راگرن.
لەبارەی هێرشە ئاسمانیەکەی دوێنێی کونە ماسیشەوە دەڵێت، بەداخەوە لەو بۆردوومانەدا ژمارەیەک گەشتیاری تیایدا شەهید و برینداربوون كە ئەوەش بەزاندنی سەروەری خاكی عیراق و ڕێزنەگرتنە لەو گفتوگۆیانەی كەتیایدا باڵیۆزی توركیا لە عێراق ئاگادار كرایەوە.
فراکسیۆنی سەوز وتووشیەتی: لە کاتێکدا کە کاردەکەین بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیای دراوسێ، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە، رشتنی خوێنی گەلەکەمان و پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەمان هێڵی سوورە و پارێزگارییان لێدەکەین.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



