
تاقیگەیەکی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
رێكخراوی GIZی ئەڵمانی و سەرمایەدارێكی هەڵەبجە بە دابینکردنی کیتی پشکنینی کۆرۆنا، بۆ ماوەیەکی کاتی گرفتی راگیرانی پشکنینی کۆرۆنایان چارەسەرکرد، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش لەوبارەیەوە هۆشداری دەداتە وەزارەتی تەندروستی.
كاوە علی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی رایگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی نەمانی كیتی تایبەت بە پشكنیی كۆرۆنا لە تاقیگەی هەڵەبجە پشكنین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا راگیراوە، هەوڵەكانمان لەگەڵ چەندین لایەنی حكومی و ناحكومی دەستپێكرد بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە و توانیمان لە لایەن رێكخراوی GIZی ئەڵمانییەوە بە بەهای 65 ملیۆن دینار و هەروەها لەلایەن سەرمادارێكی دیكەی هەڵەبجە بەناوی (فریاد حاجی محەمەد) بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ كڕینی كیتی تایبەت بە پشكنین دابین بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كیتانەی كە لە پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بەكاردێت دوو جۆرن یەك لە جۆرەكان بڕێكی باش دەست كەوتووە، بەڵام بۆت ەواوكردنی پشكنینەكان، جۆری دووەمی كیت پێویستە و ژمارەیەكی كەم لەبەردەستە، بۆیە چاوەڕێی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی دەكەین بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی بۆ بەردەوام بوون لە پشكنین بۆیە چاوەڕێدەكەین لە سبەی شەممەوە دەستبكرێتەوە بە پشكنین.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزارەتی تەندروستی هاوكاری كەرتی تەندروستی هەڵەبجە نەبێت لە دابینكردنی پێویستییەكانی دیكەی پشكنینەكان بێگومان جارێكی دیكە پشكنینەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە دەوەستێتەوە ئەوەش هێندەی دیكە مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی نەمانی کیتی پشکنینی کۆرۆنا ماوەی سێ رۆژبوو پشکنین بۆ ئەو نەخۆشییە لە هەڵەبجە راگیرابوو.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3 hours لهمهوپێش



