دووه‌م مامۆستای په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی سلێمانى تووشی كۆرۆنا بوو

ژیان رەئوف
ئەردەڵان محەمەد- SNN Sport
مامۆستایه‌كى په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی سلێمانى تووشی كۆرۆنا بووه و ئێستاش بارودۆخى ته‌ندروستى جێگیره و له ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت.
مامۆستا ئاریان نورى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی سلێمانى هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى پشت راستكرده‌وه و وتى:” به‌ڵێ مامۆستا ژیان ماوه‌ى ههفتهیهكە تووشی كۆرۆنا بووه و ئێستا له ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و بارودۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به‌داخه‌وه له هه‌ندێ ده‌زگاى راگه‌یاندن هه‌واڵى مردنى مامۆستاى ناوبراو بڵاو بووەته‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و ئێستا مامۆستا ژیان بارودۆخى جێگیره و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێ به‌جێده‌كات”.
پێشتریش مامۆستا نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا مامۆستا له په‌یمانگاى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی سلێمانى و ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى یارى تۆپى سه‌رمێز تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوو، ئەمەش دووەم مامۆستای پەیمانگای ناوبراوە تووشی کۆرۆنا دەبێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



