
کۆرۆنا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دیمەنی ژنێکی نەخۆش لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی گەرمیان، کە بەهۆی نەبوونی جێگەوە شوێنەوە داخڵ نەدەکرا، سەرنجی بەلای کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی گەرمیان راکێشا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی سنوورەکەش سەبارەت بە کەموکورتییەکانیان نیگەرانی دەردەبڕێت.
د. هاوار وشیار به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: “چەندین کێشە و گرفتی جۆراوجۆرمان هەیە کە بووەتە بەربەست لەبەردەم کارەکانمان، لە دیارترینیش تەرخانکردنی بودجەیەکی کەمە بۆ تەندروستی گەرمیان، به‌راورد به بودجه‌ى ناوچه‌یه‌كى وه‌كو ئاكرێ”.
کێشەی کەمی پزیشک پەیوەندی بە مووچەوە هەیە
ئەوەشی خستەڕوو: “یه‌كێكی دیکە له كێشه‌كانیان نه‌دانى مووچه‌یه، ئێستاش حكوومه‌ت له‌برى پێدانى مووچه‌كانیان هاتووه 21ی له سه‌دى لێ بڕیون كه ئه‌بوایه كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و بڕیاره‌ى نەگرتایەتەبەر، چونكه به پێدانى مووچه بایكۆتى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆتایى ده‌هات و سێكته‌ره‌كان پڕدهبوونهوه له كارمه‌ند و ده‌توانرا كۆنترۆڵى بارودۆخه‌كه بكه‌ن”.
وتیشى: “ئێستا وه‌كو كه‌رتى ته‌ندروستى له‌به‌ر ده‌وامنه‌كردنى پزیشك و كارمه‌ندان ده‌ستیان گیراوه و كاریان پێناكرێت، ئه‌و ستافه كه‌مه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدایه ناتوانن به باشى كاروباره‌كانى تایبه‌ت به هه‌ر نه‌خۆشێك و یان تووشبوانى كۆرۆنا به ڕێ بكەن”.
ناچارین بەشێک لە نەخۆشەکان بۆ سلێمانی بگوازینەوە
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشتریش كه‌رتى ته‌ندروستى له سنوورهکە گله‌یى و گازنده‌ى زۆرى له‌سه‌ر بووه، د. هاوار رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر بته‌وێت هاوشێوه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر بیت ده‌بێت له هه‌موو بوار و پسپۆرییه‌كاندا پزیشكت هه‌بێت، كه له خودى ئه‌و شارانه‌ش رێژه‌ى پزیشكه کە له هه‌موو پسپۆڕییه‌كان كه‌من، كاتێك پسپۆڕیشت نه‌بوو ناچار ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه ره‌وانه‌ى سلێمانى بكه‌یت، گه له پزیشك كێشه‌ى کەمی ئامێری پزیشکیمان هه‌یه”.
له‌باره‌ى شوێنه‌وه به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار باسی لەو ژنە کرد کە لە میدیاکانەوە وێنەی بڵاوکرایەوە کە لە بەردەم نەخۆشخانەی کەلاردا دانیشتووە و رێگەی پێ‌نادرێت داخڵ بکرێت، لەوبارەیەوە وتی: “ئەو هاووڵاتییە بە بێ پشکنین ویستوویەتی داخڵی نەخۆشخانە بکرێت، لە ئێستادا هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ناو شارى كه‌لار كه تایبه‌تن به كۆرۆنا پڕبوون، كاتێك حاڵهتێكیشى وه‌كو ئه‌و ژنه روودەدات، به راستى ده‌بێت خه‌ڵك له بارودۆخه‌كه تێبگات و هاوكارى نه‌خۆشخانه بێت، چونكه ره‌نگه ئه‌و نه‌خۆشانه كۆرۆنایان نه‌بێت.
ناکرێت بە بێ پشکنین هاووڵاتیان هەوڵی داخڵبوون لە نەخۆشخانەکان بدەن
لەوبارەیەوە زیاتر دوا: “ئه‌وه كارێكی پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما یاسایی و ئیداری و زانستییه‌كانه، چونكه ئه‌وانه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن نه‌خۆشن و 100% به پشكنین دڵنیابوینه‌ته‌وه له توشبوونیان، ناكرێت كه‌سێك كه گومانلێكراوه و ته‌نها له‌به‌ر بوونى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی داخڵ به نه‌خۆشخانه‌كه بكرێت و بخرێته پاڵ نه‌خۆشی دیكه، كه ئه‌مه پێش هه‌موو كه‌سێك زیان به خودی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ده‌شێت نه‌خۆشی كۆرۆناى نه‌بێت و به داخڵكردنى تووشى نه‌خۆشیه‌كه بێت”.
سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانكاریی و پلانه‌كانیان د.هاوار وتیشى: “لە ئێستادا کە بەشە ناوخۆییەک وەک نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا به كارده‌هێنرێت، شوێنیان بۆ زیاتر بووه و ئه‌وانه‌ى بارى ته‌ندروستیان باش و جێگیره ره‌وانه‌ى به‌شه ناوخۆییه‌كه‌ى دەکرێن كه ئه‌وێ بۆیان باشتره چونكه باخچه‌ى هه‌یه و كراوه‌یه و ده‌توانن تێیدا هاتووچۆ بكه‌ن. نه‌خۆشخانه‌كانى قه‌ڵاو كه‌لاریش تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌و حاڵه‌تانه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یان به قورسى گرتووه و بارودۆخیان ناجێگیره”.
باسیشى له‌وه‌كردووه، ده‌ستبه‌جێ دواى پێزانینی به روداوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان سه‌ردانى ئه‌و نه‌خۆشه‌ى كرد و وه‌زیری ته‌ندروستیش هاته سه‌ر هێڵ، سه‌ره‌نجام به بڕیاری پزیشك له قاوشى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار داخڵكرا و چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ كرا و تا ئه‌م به‌یانیه‌ش ره‌وشى ته‌ندروستى جێگیر بوو، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆش نمونه‌ى پشكنینی لێوه‌رگیرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌ربچێت و به پشت به‌ستن به‌و ده‌ره‌نجامه رێكاری تری پزیشكی و ته‌ندروستى بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لە گەرمیان زیاتر له 500 هاووڵاتى تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
ته‌ندروستى گه‌رمیان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتى بوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى ته‌نگه‌نه‌فه‌سی سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا نه‌كه‌ن و هه‌وڵی داخڵ بوون نه‌ده‌ن، چونكه به‌بێ بونى ده‌ره‌نجامى پشكنین و فه‌رمانى پزیشكی پسپۆڕ ناتوانرێت گومان‌لێكراو له‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته به كۆرۆنا داخڵ بكرێت و ئه‌مه مه‌ترسی زۆری ده‌بێت بۆ خودى نه‌خۆشه‌كه.
له سنوورى گه‌رمیان تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 500 هاووڵاتى تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 130 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 10 هاووڵاتیش گیانیان له ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌بووه.
له سنوورى گه‌رمیان له ئێستادا دوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا هه‌یه، هاوكات دوێنێ به‌شێكى ناوخۆى زانكۆى گه‌رمیان ته‌رخانكرا بۆ تووشبووانى كۆرۆنا، جگه له‌م شوێنانه نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان به تایبه‌تى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌لار و كفرى داخراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



