حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی دەستگیرکردنی چەکدارەکانیان دەکات

هێزەکانی حەشدی شەعبی
SNN
گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی دەستگیرکردنی ئەندامانی کەتیبەی حزبوڵڵای کرد کە دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە باشووری بەغدای پایتەخت دەستگیرکران.
بزووتنەوەی ئەلئەبدال، یەکێکە لە گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا نوسیویەتی: تۆڵەی دەستگیرکراوەکان دەکەنەوە، دەشڵێن “ئەوانەی کە شوێنی دوژمن کەوتوون، ئەو پێگانە بەسەرتاندا دەڕووخێنین کە ئەمریکا بۆی دروستکردوون، ئەوەش دەبینن کە دەیڵێین”.
هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە: “سەرکەوتنەکانی حەشد، ئەمریکا و ئیسرائیلی تووشی شۆک کردووە، ئەو دوو وڵاتە نایانەوێت گەلی عێراق یەکگرتوو بێت. لەبەر ئەوە باڵەکانیان ئامادەکردووە بۆ لێدان لە هێزی حەشد”.
لە بەرەبەیانی هەینیدا هێزێكی سهربه دژه تیرۆر ههڵیكوتایە سهر بارهگایهكی سهربه کەتیبەکانی حزبوڵلای عێراق سەر بە حهشدی شهعبی، کە نزیکن له ئێرانەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش دواتر لە راگەیەندراوێکیدا وتی: “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر ناوچەی سەوز هەروەک پێشتر دەستیان لە هێرشی مووشەکی سەر ئەو ناوچەیەدا هەبووە”.
شوناسی دەستگیرکراوەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەوترێت چەند کەسێکیان فەرماندەی حەشدی شەعبی بووبن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



