
وێنه‌یه‌كى مهزادخانهكهى كه‌لار | SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
مه‌زادى هه‌ینى كه‌لار كه یه‌كێكه له مه‌زاده گه‌وره‌كان و له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستانه‌وه خه‌ڵك رووى تێده‌كات به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه تا كاتێكى نادیار داخرا، كاسبكارێكى ئه‌و مهزادخانهیهش ده‌ڵێت: پێویسته حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بۆ مه‌زاده‌كه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌ى بازاڕ و ماركێته‌كان كراوه‌بێت، چونكه بژێوى ژیانى سه‌دان كه‌سى له‌سه‌ره.
به پێى راگه‌یاندراوێكى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای کەلار، بە بڕیاری قایمقامی کەلار مەزادی رۆژی هەینی شاری کەلار داخرا”.
مه‌زادى هه‌ینى كه‌لار كه له ئێوارانى پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وامى ده‌بێت، یه‌كێكه له مه‌زاده گه‌وره‌كانى سنووره‌كه، جگه له ناوچه‌كانى گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى كوردستان، هاوكات له شاره‌كانى عێراقیشه‌وه پێشتر له وڵاتى ئێرانیشه‌وه هاووڵاتییان سه‌ردانیان ده‌كرد.
حاجى محه‌مه‌د ساڵح، كاسبكاره و له مه‌زاده‌كه‌دا ئیشده‌كات له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئێمه رۆژانه كه‌لوپه‌لى كۆنه و ده‌ستى دوو له‌نێو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كڕین، هه‌ینى له مه‌زاده‌كه نمایشى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بیفرۆشینه‌وه یان هه‌ر زۆرجار له مه‌زادى كه‌لار كه‌لوپه‌ل له هاووڵاتییان ده‌كڕنه‌وه”.
وتیشى: “ئێستا به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه بازاڕى ئیشكردنمان دابه‌زیووه، چونكه مه‌زادى كه‌لار مه‌زادێكى گه‌وره‌یه به سه‌دان هاووڵاتی تیایدا كار ده‌كات، ئێستاش بێكارن یان كاره‌كانیان وه‌كو ئه‌وه نییه له مه‌زاد بن و ناچارن كه‌متر كڕین و فرۆشتن بكه‌ن”.
ئه‌و كاسبكاره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “داواده‌كه‌ین هاوشێوه‌ى بازاڕ و ماركێته‌كان چاره‌سه‌ر بۆ مهزادهكهى بدۆزرێته‌وه، به‌وه‌ى كاسبكاران پابه‌ندبكرێن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه و رێگه‌یان پێ بدرێت كاربكه‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
5 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6 hours لهمهوپێش



