
بەرشەلۆنە
SNN Sport
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئیسپانیەکان کە ئەمڕۆ بڵاویانکردووەتەوە، ئارسری بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی نزیکبووەتەوە لە چوون لە یانە کەتەلۆنیەکەو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەکات.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکان ، ئەو یاریزانە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس کردووە و لە چەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بە ئەو یانەیەوە دەکات ، رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بەرشەلۆنە لەگەڵ پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس گۆڕینەوەی پێدەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کیکی سیتین لە نوێترین لێدوانیدا هەموانی لە مانەوەی ئارسر دڵنیاکردووەتەوەو راهێنەری یۆڤانتۆسیش ماوریسیۆ ساری رایگەیاند:پیانیچ تا کۆتایی مانگی ئاب لەگەڵمان بەردەوام دەبێت،هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە لە داهاتوودا،لە ئێستادا هیچ شتێک نازانم، بەڵام دڵەڕاوکێم نیە بۆ چوونی ئەو یاریزانە.
ئارسر بەرایلییەو تەمەنی 23 ساڵە، لە 11ی ئازاری ساڵی 2018 وە لە یانەی گریمۆی بەرازیلییەوە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 9 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



