
نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی
SNN
نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە تا رۆژی 4ی تەمووز زۆربەی كارەكانی راگرت و تەنها حاڵەتی كتوپڕ دەبینرێت.
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاند: “لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی نەخۆشە خۆشەویستەکان لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی چەند کارێکی ناو نەخۆشخانە، لە ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانەوە تا 4ی تەمووز تەنها حاڵەتە کتوپڕەکان لە نەخۆشخانەی هیوا دەبینرێن”.
وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: “ئەو نەخۆشانەی لەژێر چارەسەری کیمیایی و هۆرمۆنیدان یان تەنها چاودێریان (متابعە) هەیە، لە دوای 4ی تەمووز سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکەن”.
ئاماژەی بەوەشكردوە: “سوپاسی هاوکاریتان دەکەین، بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک”.
تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 800 کەس لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 138 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 759 کەسیش چاکبوونەتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



