
زیدان
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە رێگەی ڤیدیۆوە پرسیارەکانی ئاڕاستە دەکرا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردو باسی لە یاری سبەی یانەکەی دژی یانەی ئیسپانیۆل کرد کە وا بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام بدرێت.
لەسەرەتاوە ئێمە هەستمان بە ئەوە کرد 11 یاری کۆتایی چاوەڕوانمان دەکات، ئێستا 7 یاری ماوە،4 یاری براوەبووین هیچ مانایەکی نەبووە،دەبێت بەردەوام بین، یانەی ئیسپانیۆل لە دۆخێکی زەحمەتدایە، پێویستیان بە 3 خاڵی یاریەکە هەیە و دەبێت ئێمەش بۆ ئەوە بجەنگین، سبەی یارییەکی تری کۆتایی دەبێت، لەسەرمانە بە هەموو هێزی خۆمانەوە یاری بکەین”.
لەسەر رامۆس وتی: لە مناڵییەوە دەرکەوتووە ئەو یاریزانە بەهرەی تێدایەو ئێستا بووە بە یەکێک لە گەورەکانی جیهان، هەموو کات ئەو بردنەوەی دەوێت، مێژووی لەگەڵ یانەکەی نوسیوەتەوە،من سەرسام نیم ئەم یاریزانە گەیشتووە بە ئەوە، ئێمە بە بەختین ئەومان هەیە، من هیوادەخوازم ئەو لەگەڵ ئێمە بێت تا کۆتایی ژیانی یاریکردنی”.
لەسەر داهاتووی خۆی لە یانەکە وتی:بۆ ماوەی 20 ساڵ لە کاری راهێنەرایەتی بەردەوام نابم، هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە،وای دەبینم وەکو یاریزان باشتربووم تا راهێنەر، سەرەڕای ئەوەی ئەوکاتە چەندین یاریزانی نایاب هەبووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



