ئەفسەرێکی باڵای عێراقی بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر کچێک دەستگیرکرا

هێزه ئهمنییهكانى عێراق | فۆتۆ: Iraqi Thoughts
SNN-
دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیران رایانگەیاند “ئەفسەرێکی پلەباڵایان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەپارێزگای سەڵاحەدین”.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، عەقید تەها شەهاب ئەسوەدی ئامر فەوجی 6ی پۆلیسی سەڵاحەدین-یان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەناو ماڵی تاوانلێکراوەکەدا.
هاوکات سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وتی: “ئەو ئەفسەرە بەپێی مادەی 393 لەیاسای سزادانی عێراقی بەند کراوە و هیچ نیازێکیشیان نییە لەمکاتەدا ئازادی بکەن”.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاوانەکەی ئەو ئەفسەرەیان باسکرووە بەوەی چۆتە سەر ماڵی ئەو کچە و بەزۆر ویستوێتی دەستدرێژی بکاتە سەری، بەڵام کچەکە وتوێتی دەستگیراندارم، پاشان خوشکەکەی کە لەخۆی بچووکترە، راپێچ کردووە بۆ ژوورێک و دەستدرێژی کردۆتە سەر ئەویان لەبری خوشکە دەستگیراندارەکەی.

عەقید تەها شەهاب ئەسوەدی ئامر فەوجی 6ی پۆلیسی سەڵاحەدین
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



