
مارک زوکەربێرگ خاوەنی کۆمپانیای فەسیبووک
SNN
سایتی بلۆمبێرگ هەواڵێک دەربارەی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە (مارک زوکەربێرگ) خاوەنی کۆمپانیاکە زیانی 7.2 ملیار دۆلاری پێدەگات پاش ئەوەی چەندین گەورە کۆمپانیا ریکلامەکانیان لە فەیسبووک دەکشێنەوە.
ئەمزیانە داراییەی فەیسبووک وایکرد رێژەی پشکەکانی لە بازاڕەکانی جیهاندا 8.3٪ پاشەکشە بکات، کە ئەمە بۆ جاری یەکەمە ئەو کۆمپانیایە بەوجۆرە زیانی بەربکەوێت و پشکەکانی لە بازاڕەکاندا بەوجۆرە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
بەهای بازاری کۆمپانیای فەیسبووک بۆ 56 ملیار دابەزی و سامانی مارک زوکەربێرگری خاوەنی کۆمپانیاکە بۆ 82 ملیار دۆلار بەهەمانشێوە دابەزی، یەکێک لەو گەورە کۆمپانیایانەی کە ریکلامەکانی لە فەیسبووک راگرت کۆمپانیای (کۆکا کۆلا و فیرازیزۆن و هیرشی) و چەندین کۆمپانیای دیکەبوو، نەک تەنیا لە فەسیبووک بەڵکو لە ئینیستاگرامیش ریکلامەکانی خۆیان راگرت.
لای خۆشییەوە خاوەنی کۆمپانیایی فەیسبووک پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو بەهەموو جۆرێک ئەو جۆرە ریکلامانە رادەگرن کەدژی ئاینەکانەو سوکایەتییە بە مرۆڤ و رەگەزپەرستین، بەڵام لەکاتی ئێستادا هۆکاری کشانەوەی ئەو گەورە کۆمپانیایانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە چیتر هاووڵاتیان لە فەیسبووکدا کاردانەوەیان نییە بەرامبەر ریکلامەکانیان لەگەڵ ئەوەشدا پارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان لەلایەن فەیسبووکەوە وەردەگیرێت بۆ ریکلام کرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



