رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەبارەی خشتەی نوێی مووچەوە

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبونەوەی خشتەی نوێی موچەی وەزارەتەکەیان بلاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، “ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندى بە مووچەى وەزارەتەوە نیەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە.”
بۆ پرسى مووچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات، لە رونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، ” بۆ پرسى مووچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات.”
دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە:
رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لیستێکى موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەى نوێى مووچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە، لێرەوە بە ڕاى گشتى و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانى بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان رادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندى بە مووچەى وەزارەتەوە نیەو دورە لە راستیەوەو ساختەیە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ پرسى موچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەت
27ی حوزەیران 2020
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



