دانیشتوانی گوندێک بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە و دوو تەرمیان پێجێدێڵن

SNN- عیماد جەباری
ئەمشەو یەکشەممە 28ی حوزەیران لەلایەن دانیشتوانی گوندێکی حەویجەوە بەرپەرچی هێرشێکی داعش دراوەتەوە، تەرمی دوو چەکداریشیان بەجێماوە.
حەسەن سافی بەرپرسی هەواڵگری لیوای 56ی حەشدی حەویجە تایبەت بە SNNی وت: “چەکدارانی داعش هەوڵیانداوە بچنە گوندی ماجد لەنزیک مەکتەب خالید، بەڵام گوندنشینان رووبەڕوویان بوونەتەوە”.
وتیشی: “لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکە دوو چەکداری ئەو گروپە کوژراون و تەرمەکانیان بەجێماوە”.
ئەو بەرپرسەی حەشد ئەوەشی راگەیاند “کە چەکدارەکان خەڵکی ناوچەکەن و هەوڵدەدرێت ناسنامەکانیان بناسرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


