کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەدرێت

کۆبوونەوەی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان
SNN- هەولێر
لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان فەرماندەیی گشتیی و یاریدەدەرانی فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لەعیراق و سوریا و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامدەدرێت.
سەرچاوەیەکی سەربازی لەوبارەیەوە بە SNNی راگەیاند: “بڕیار وایە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا فەرماندەیی گشتیی و یاریدەردەرانی فەرماندەیی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا لە هەولێر لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق کۆببنەوە”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “بە زارەکی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریکراوە، بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمی کە لە چ ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت و ئەگەری بەهێزیش هەیە لە ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەکە لەهەولێر ئەنجامبدرێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



