ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێم: هه‌ر كه‌س به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت مووچه‌كه‌ی حه‌رامه

دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ى بندیوار و وه‌رگرتنى دوو مووچه فه‌توایه‌كى تایبه‌تى ده‌ركر و رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت مووچه‌كه‌ی حه‌رامه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم رایگه‌یاندووه، “دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆر و هاووڵاتى هه‌رێم داوایان لێكردین، ئه‌مڕۆ به ئۆنڵاین كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، پاش تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ق و سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی ئه‌م فه‌توایه‌مان ده‌ركرد”.
له ده‌قى فه‌تواكه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمدا هاتووه، “هه‌ر كه‌سێك به شێوازێكی یاسایی دانه‌مه‌زرابێت مووچه‌كه‌ی حه‌رامه، هه‌ر كه‌سێكیش دامه‌زرا بێت به شێوازی یاسایی به‌ڵام ده‌وامی فه‌رمی خۆی جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا دیسان مووچه‌كه‌ی حه‌رامه، پێویسته له سه‌ری یان ده‌وامی فه‌رمی خۆی به‌پێی یاسا جێبه‌جێبكات، یان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مووچه‌یه بێت”.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئهوهشیانخستووهتهڕوو، “مووچەخۆری بندیوار له ناوه‌وه‌ی كوردستان بژی یان له هه‌نده‌ران پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستێت به واجبی سه‌رشانی خۆی، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌نجامی داوه و واژوو یان په‌نجه‌مۆری كردووه، بێگومان دیسان ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی دزی و درۆزنی و فێڵكردن و خواردنی ماڵی حه‌رام كه تێكڕایان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا وه‌ك ئاشكرایه حه‌رام و كاری قیزه‌ونن”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له یه‌ككاتدا له دوو وه‌زاره‌تى هه‌رێم دامه‌زراون ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “هه‌ر كه‌سێك له یه‌ككاتدا له دوو وه‌زاره‌تی حكومه‌تدا دامه‌زرابێت ئه‌وا مووچهیهكیانی لێ حه‌رامه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری بێت، حكومه‌تیش پێویسته له سه‌ری چاوپۆشی نه‌كات و ئیجرائاتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكات، دوو مووچه‌یی ئه‌گه‌ر له نێوان حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی عێراقیشدا بوو هه‌ر حه‌رامه و له‌ڕووی حه‌رام بوونیه‌وه هیچ جیاوازیه‌كی نییه”.
له فه‌تواكه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت و به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به پێی قاعیده‌ی شه‌رعی به گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری هه‌ژمار ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی حه‌رامه، چونكه له جێگه‌ی خۆیدا و به‌پێی ماندووبوونی وه‌زیفی وه‌ریناگرێت، بۆیه پێویسته له سه‌ر حكومه‌ت چاو بخشێنێته‌وه به‌و جۆره خانهنشینكراوهنهدا كه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا به هه‌ر هۆكارێك خانه‌نشین كراون”.
ده‌قى فه‌تواكه

ده‌قى فه‌تواكه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



