
خڵوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا و تیمه‌كه‌ى له‌كاتى چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه‌كان | فۆتۆ: AA
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا سێ گوندیان بۆردومانكرد كه سه‌ربه شارۆچكه‌كانى ده‌ركار و باتیفان له زاخۆ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له زاخۆ وه‌ریگرتوون، “پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكردووه به بۆردومانكردنى گونده‌كانى: منین و پێربل كه ده‌كه‌ونه سنوورى شارۆچكه‌ى باتیفا، گوندێكیشیان له ناوچه‌ى شاقۆڵا له سنوورى شارۆچكه‌ى ده‌ركار تۆپبارانكردووه”.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، “بۆمبارانه‌كه تا كاتژمێر 6:15 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه و دواتر كۆتایی هاتووه، هیچ زيانێكى گیانى نه‌بووه، ته‌نیا دڵهڕاوكێیهكى زۆرى لاى دانیشتووانى ناوچه‌كه دروستكردووه و زیانێكى ماددى زۆرى گه‌یاندووه به ره‌ز و باخ و سرووشتى
ناوچه‌كه”.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پاشان هاوشانى ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگ) یشیان راگه‌یاند.
له‌پاش پێنج رۆژ و له رۆژى 19ى حوزه‌یران، جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى خۆى بۆ بۆردومانه‌كان راگه‌یاند و وتى: “داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین رێز له سه‌روه‌رى خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵبکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان”.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له توركیا ده‌ستى (SNN) كه‌وتوون، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوه‌خته ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.
هاوكات هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر كه‌ناڵى ئیتیجاهى عێراقى و رۆژنامه‌ى زه‌مه‌نى توركیى ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه، “چه‌ند به‌ڵگه و زانیارییه‌ك ئاشكرا بووه كه نیشانى ده‌دان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى توركیا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا هه‌بووه پێش ئه‌نجامدانى ئۆپراسۆنهكانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.
له ئێستادا جگه بۆمبارانكردنى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه، ئه‌و وڵاته هێرشى زه‌مینیش له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌دات، چونكه پێشتر (SNN) بڵاویكرده‌وه، “شه‌وى 20ى حوزه‌یران، 30 سه‌ربازى هێزى كۆماندۆى توركى له دامێنى چیاكانى: دیل، به‌ن و كه‌وێت كوژران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گهریلاكانى په‌كه‌كه دامێنى ئه‌و چیایانه‌یان مینڕێژكردووه و ئه‌و هێزه‌ش ویستوویانه هێرش بكه‌ن و كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌وه”، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش نایشارێته‌وه كه “هێزى كۆماندۆى توركى به دوو به‌ش هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان”، هه‌ربۆیه رهگداكوتینى بنكه و باره‌گاكانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى دروستكردووه، چونكه له ئێستادا سوپاى توركیا و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته 21 بنكه و باره‌گاى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



