“توركیا پێشوه‌خته حكومه‌تى هه‌رێمى له ئۆپراسیۆنه‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه”

خڵوسى ئه‌كار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا و تیمه‌كه‌ى له‌كاتى چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنه‌كان | فۆتۆ: AA
هه‌ردوو ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) و (چنگى پڵنگ) له ئێستادا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی توركیش ده‌ڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێم پێشوه‌خته ئاگادار كراوه‌ته‌وه له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كان”، رهگداكوتینى باره‌گاكانى توركیاش له هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى گه‌وره‌ى دروستكردووه.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، پاشان هاوشانى ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئۆپراسیۆنى (چنگى پڵنگ) یشیان راگه‌یاند، له‌پاش پێنج رۆژ و له رۆژى 19ى حوزه‌یران، جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ى خۆى بۆ بۆردومانه‌كان راگه‌یاند و وتى: “داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین رێز له سه‌روه‌رى خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵبکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوه‌خته ئاگاداركراوه‌ته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له توركیا ده‌ستى (SNN) كه‌وتوون، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوه‌خته ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.
هاوكات هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر كه‌ناڵى ئیتیجاهى عێراقى و رۆژنامه‌ى زه‌مه‌نى توركیى ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه، “چه‌ند به‌ڵگه و زانیارییه‌ك ئاشكرا بووه كه نیشانى ده‌دان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى توركیا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا هه‌بووه پێش ئه‌نجامدانى ئۆپراسۆنهكانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ”.
له ئێستادا جگه بۆمبارانكردنى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه، ئه‌و وڵاته هێرشى زه‌مینیش له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌دات، چونكه پێشتر (SNN) بڵاویكرده‌وه، “شه‌وى 20ى حوزه‌یران، 30 سه‌ربازى هێزى كۆماندۆى توركى له دامێنى چیاكانى: دیل، به‌ن و كه‌وێت كوژران، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گهریلاكانى په‌كه‌كه دامێنى ئه‌و چیایانه‌یان مینڕێژكردووه و ئه‌و هێزه‌ش ویستوویانه هێرش بكه‌ن و كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌وه”، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش نایشارێته‌وه كه “هێزى كۆماندۆى توركى به دوو به‌ش هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان”، هه‌ربۆیه رهگداكوتینى بنكه و باره‌گاكانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى دروستكردووه، چونكه له ئێستادا سوپاى توركیا و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته 21 بنكه و باره‌گاى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.

وێنه‌ى ئه‌و هێزه‌ى سوپاى توركیا كه ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه | فۆتۆ: Savunma Sanayi Haberleri
توركیا 17 بنكه‌ى سه‌ربازى و سێ بنكه‌ى هه‌واڵگرى له هه‌رێم هه‌یه
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌ستى (SNN) كه‌وتوون، “بنكه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى توركیا بریتین له 17 بنكه‌ى سه‌ربازى كه به‌شێوه‌یه‌كى هه‌میشه‌ى له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك دروستكراون، بنكه‌كانى پارێزگاى دهۆك كه بریتین له 14 بنكه: یه‌كه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى شیلادزێ، دووه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى شیرتى، سێیه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته قه‌زاى زاخۆ، چواره‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كانى ماسێ، پێنجه‌مین بنكه كه ئاسمانییه ده‌كه‌وێته بامه‌ڕنى، شه‌شه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باتوف. حهوتهمین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كهویكى، هه‌شته‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى سینكى، نۆیه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كۆمرى، ده‌یه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كۆكه‌ى سپى. یازده‌هه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى داری دواتى، دوازده‌هه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته چیاى سه‌رى زێڕى، سیازده‌هه‌مین و چوارده‌هه‌مین بنكه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى زیلیخام، هاوكات بنكه سه‌ربازییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بریتین له حه‌وت بنكه كه بنكه‌یه‌كیان له‌نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و شه‌قڵاوه-یه، پێنج بنكه‌ى سه‌ربازى تریش له ناوچه‌ى سیده‌كان و سۆران-نن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بنكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربازى ناوچه‌ى بارزان”.
سوپاى توركیا جگه له بنكه سه‌ربازییه‌كانى بنكه‌ى هه‌واڵگرى زۆر به‌هێزیشى له هه‌رێمى كوردستان بنیادناوه كه ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازى پێشكه‌وتوو تێیاندا كارده‌كه‌ن به‌پێى زانیارییه‌كان “ژماره‌ى بنكه هه‌واڵگرییه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان سێ بنكه‌ى سه‌ره‌كییه. یه‌كه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى ئامێدى، دووه‌مین بنكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باتوف له زاخۆ و سێیه‌مین بنكه‌ش ده‌كه‌وێته ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك”.
بەکرێگیراوی تورک مەترسییان بۆ سەر ژیانی هاووڵاتيیان دروستکردووە
هه‌بوونى ئه‌م بنكانه مه‌ترسى دروستكردووه و رێکخراوی (تیمی ئاشتەوایی کریستیان) كه بنكه‌ى له چه‌ندین وڵات هه‌یه مه‌ترسى خۆى له راپۆرتێكدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: “دوای ئەوەی پارتی هێزی پێشمەرگەی بردە زینی وەرتێ و بنکەی سەربازی لە ناوچەکە کردەوە، بەکرێگیراوی تورکی لە ناوچەکەدا دروستبوون و مەترسییان بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیيان دروستکردووە“.

زینى وه‌رتێ | فۆتۆ: رێکخراوی تیمی ئاشتەوایی کریستیان
ئه‌دهه‌م بارزانى، به‌رپرسى باڵاى پارتى و سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانى له‌و باره‌یه‌وه له چاوپێكه‌وتنێكیدا نایشارێته‌وه كه توركیا به بێده‌نگى هه‌رێمى كوردستانى داگیر كردووه و هیچ دورنیه دواى ڕۆژئاوا نۆره‌ى باشوور بێت و ده‌ڵێت: “له ئێستادا به‌شێكى زۆرى خاكى هه‌رێمى كوردستان داگیر كراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى ئارامتر له‌وه‌ى له ڕۆژئاوا هه‌یه، چونكه له ئێستادا له چیاى شهكى له سه‌ر سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان تاوه‌كو ناوچه‌ى باتوف، له زاخۆ و دهۆك له‌لایه‌ن توركیاوه داگیركراوه، بۆیه قۆناغى دووه‌مى ئه‌م هێرشه ئه‌گه‌ر بۆ توركیا بڕه‌خسێت باشوورى كوردستانه”.
بۆ توركیا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاوپه‌یمانێكى گرنگه
باسكردن له هۆكارى ئه‌م داگیركارییه بێده‌نگه یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه موتڵو چیڤیرئۆغڵو، شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى تایبه‌تمه‌ند له كه‌یسى سوریا و كوردستان ده‌ڵێت: “ئه‌وه راستیه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بۆ توركیا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاوپه‌یمانێكى گرنگه له ناو عێراق-دا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، چونكه لێره‌دا بابه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى هاوبه‌ش هه‌یه”.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه‌یه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “هیچ دوورنیه به‌هۆى ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ى پارتى دیموكرراتى كوردستان و توركیاوه، ئه‌و وڵاته داواى هاوكارى راسته‌وخۆ و ئاشكرا له پارتى بكات، به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان له باشوور”.
توركيا 83 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكى عێراق
له ساڵی 1983 تورکیا و عێراق رێککەوتنێکیان بە ناوی (پەیمانی هه‌ماهه‌نگى و ئاسایشی سنوور” واژۆکرد و بەپێی رێککەوتنەکە هەردوو وڵات دەتوانن بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بچنە ناو خاکی یەکترییهوه به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه نه‌یاره‌كانیان، به‌ڵام لە ساڵی 1991 عێراق ئه‌و رێکكەوتنەکەی ھەڵپەسارد، له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له ساڵى 2003 توركیا دووباره ده‌ستى كرده‌وه به بۆردومانكردن، له ئێستاشدا ئه‌و وڵاته به قوڵى “83 كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكى عێراق”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









