“سیخوڕی تورکی لە زینی وەرتێ ژیانی هاووڵاتیانی خستووەتە مەترسییەوە”

SNN
رێکخراوی (تیمی ئاشتەوایی کریستیان) رایگەیاند: دوای ئەوەی پارتی هێزی پێشمەرگەی بردە زینی وەرتێ و بنکەی سەربازی لە ناوچەکە کردەوە، بەکرێگیراوی تورکی لە ناوچەکەدا دروستبوون و مەترسییان بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروستکردووە.
رێکخراوەکە لەدوای بەدواداچوونێکی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاساوی رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە ناوچەکە، بنکەی سەربازی کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە بنکەکانی بە کاتی لە ناوچەکەدا دەبن، بەڵام ئەگەری زۆرە بنکەکان هەمیشەیی بن چونکە هاووڵاتیانی ناوچەکە باس لەوەدەکەن، کەلوپەلی بیناسازی دەبینن کە بەرەو چیاکە دەبرێت کە ئاماژەیە بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی هەمیشەیی.
رێکخراوەکە لێدوانی لە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی وەرگرتووە کە رایانگەیاندووە: “بەکرێگیراوی تورکی لە دەوروبەری زینی ئەستێرۆکان (وەرتێ) و لە بنکە سەربازیەکەی پێشمەرگە بینراون”، لەوبارەیەوە شایەتحاڵێک کە مانگی نیسانی رابردوو بۆ کۆکردنەوەی سەوزەی بەهارە چووەتە ناوچەکە، بە رێکخراوەکەی وتووە: “لەگەڵ خوشکی هاوسەرەکەمدا دوو پیاومان بینیووە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بوون و یەکێکیان بە ئامێری باینۆکولار چیاکەی دەپشکنی، سڵاومان لێکردن وەڵامیان نەداینەوە، ئەوان لەناو خۆیان بە تورکی قسەیان دەکرد، ئێمەش لە ترسی ئەوەی دەستگیرنەکرێین ناوچەکەمان جێهێشت”.
رێکخراوەکە نوسیویەتی، ترس و نیگەرانی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی بنکەی سەربازی ئەو هێزەی پێشمەرگە کە سەر بە پارتین، ببێتە هۆی دروستبوونی هێرشێکی فراوانی تورکیا دژ بە پەکەکە لە ناوچەکە، ئەگەرچی تورکیا زیاتر لە 30 بنکەی سەبازی لە هەرێمدا هەیە، بەڵام ئەگەر دروستی بکات، ئەمە دەبێتە یەکەم بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەکەدا، یەکەم بنکەش دەبێت کە ئەوەندە لە قەندیلەوە نزیکبێت.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەکردووە: “نیگەرانی چەندین مەترسین لەسەر ناوچەکە، پێشبینی دەکەین بنکە سەربازییەکانی پێشمەرگە ژیانی هاووڵاتیانی وەرتێ هێندەی دیکە سەخت بکات، لەکاتێکدا ئێستا بەهۆی کۆرۆنا و کاریگەرییە ئابورییەکانەوە ژیانیان سەخت بووە. ئەو بنکە سەربازیانەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا هەڕەشەی جدییە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان و پێدەچێت توندوتیژی زیاتر لە هەرێم دروستبکات.
رێکخراوەکە داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە لەپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتیاندا هێزەکانیان لە زینی ئەستێرۆکان بکشێننەوە.
هاوکات داواشی لە حکومەتی تورکیا کردووە هەموو ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکە رابگرێت کە هەزار و 700 خێزانی تێدا دەژین.
رێکخراوی تیمی ئاشتەوایی کریستیان، رێکخراوێکی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە و نوێنەری لە چەندین وڵاتی جیهان هەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









