
نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (وەفا)ی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری هەڵەبجە رایگەیاند: نەخۆشخانەکە پڕبووە لە تووشبووی کۆرۆنا و بە ناچاری ژمارەیەک نەخۆش نێردراونەتەوە ماڵەوە.
د. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ( وەفا ) لە شاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا زۆر زیادیانكرد، بەجۆرێك لەماوەی 16 ڕۆژدا 73 كەس بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون لە كاتێكدا توانای نەخۆشخانەكەمان تەنها وەرگرتنی 50 نەخۆشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو 73 نەخۆشە بەشێكیان چاك بوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە، بەڵام بەشێكی دیكەیان ئەو كەسانەن تووشی كۆرۆنا بوون كە یان پزیشكن یاخود كارمەندی تەندروستی و خزم و كەسوكاری ئەوانن، بۆیە بەناچاری پێمان وتون ئێوە بڕۆنەوە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بكەن بەو پێیەی كە ئێوە دەتوانن باشتر ئاگاتان لە تەندروستی خۆتان بێت بۆ ئەوەی قەرەویڵەكانی نەخۆشخانەكەمان تەرخان بكەین بۆ ئەو تووشبووانەی كە ڕۆشنبیری تەندروستیان نییە و باری تەندروستیان ناجێگیرە و دەبێت لە نەخۆشخانەدا بمێننەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ( وەفا ) ئەوەشی خستەڕوو: “لە كۆی ئەو 73 توشبووە سیانیان گیانیان لەدەستداوە ئێستادا 32 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەماندا خراونەتە ژێرچاودێرییەوە كە تەندروستی چواریان ناجێگیرە، تەنها ئەمڕۆ یان سبەی توانای وەرگرتنی چەند نەخۆشێكی كەممان ماوە، بۆیە تكا لە هاووڵاتیان دەكەین خۆیان ببنە پزیشكی خۆیان و چاودێری تەندروستی خۆیان بكەن و پابەندی رێنماییەكان ببن چونكە توانای مرۆیی ئێمەش سنوردارە و توانای وەرگرتنی ژمارەیەكی زۆر تووشبووانی كۆرۆنامان نییە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









