قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەڕووبوونەوەی بەهێزی بەخۆیەوە بینی

فا کەپ
SNN Sport
ئەمڕۆ کۆتایی بە سەرجەم یارییەکانی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا هات و ناسنامەی چوار یانەکەی قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە ئاشکرا بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ئارسناڵ رووبەڕووی یانەی شیفڵد یونایتد بووەوەو توانی یاریەکە 2-1 لێ بباتەوەو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت.
هەردو گۆڵی ئارسناڵ یاریزانان”پیپی و سیبایۆس تۆماریان کرد.
ئارسناڵ لە قۆناغی پێش کۆتایی رووبەڕووی یانەی مانچستەرسیتی دەبێتەوە، کە ئەمەی دوایی توانی 2-0 لە یانەی نیوکاسڵ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە یاریزانان”دی برۆین و ستەرلینگ تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی، یانەکانی چێڵسی و مانچستەریونایتد رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە یانەی چێڵسی ئێوارەی ئەمڕۆ توانی بە تەنیا گۆڵێکی بارکلی لە یانەی لیستەرسیتی بباتەوە.
رۆژی شەممەش یانەی مانچستەریونایتد توانی 2-1 لە یانەی نۆریچ سیتی بباتەوە، کە هەردو گۆڵەکە ئیگالۆ و ماگوایەر تۆماریان کرد.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە 18و 19ی مانگی تەمووزی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
ئارسناڵ- مانچستەرسیتی
چێڵسی- مانچستەریونایتد
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



