به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له سلێمانى ده‌ستى له كار كێشایه‌وه

پشده‌ر عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (جەمال ئەحمەد رەشید) تایبه‌ت به منداڵان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (جەمال ئەحمەد ڕەشید) تایبه‌ت به منداڵان له شارى سلێمانى ده‌ستى له كار كێشایه‌وه و رایگه‌یاند: به‌هۆى بێباكى حكومه‌ت له دابینكردنى مووچه و خه‌مساردى به‌شێك له كارمه‌ندانى هاتووچۆ ئاماده نیم به‌رده‌وامبم له كاركردن.
دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (جەمال ئەحمەد ڕەشید) تایبه‌ت به منداڵان له نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى كردووه، نووسیوویه‌تى، “ئه‌مه‌وێت بێزارى زۆرى خۆمتان پێ رابگه‌یه‌نم له به‌رامبه‌ر بێباكى حكومه‌ت له دابینكردنى مووچه و بێباكى به‌شێك له پزيشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له به‌رامبه‌ر چۆڵكردنى نه‌خۆشخانه و پشگوێخستنى نه‌خۆشخانه و كاركردنیان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م كه‌رتى گشتى به ته‌واوى پشتگوێ خراوه و خراوه‌ته خزمه‌تى كه‌رتى تایبه‌ت، بۆیه نامه‌وێت به‌شداربم و كه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستى من بێت”.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “داوا ده‌كه‌م ره‌زامه‌ندى بفه‌رموون به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م و كه‌سێكى تر بۆ ئه‌و ئه‌ركه پيرۆزه رابسپێرن”.
ده‌قى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه

نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (جەمال ئەحمەد رەشید) تایبه‌ت به منداڵان له سلێمانى
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



