
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید سوودی لە یەکسانبوونی یانەی بەرشەلۆنە بە سەلتاڤیگۆ بینی و توانی 1-0 لە یانەی ئیسپانیۆل بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ 2خاڵ زیاد بکات.
یاریەکە لە یاریگای یانەی ئیسپانیۆل ئەنجامدرا، یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم چەندین دەرفەتی ئاسانی لە دەستداو توانی تەنیا گۆڵێک لە خولەکی 45 لە لایەن کاسێمێرۆ بکات و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی شاهانە بە ئاستی گێمی یەکەمەوە دەرنەکەوت هەرچەندە هەوڵی گۆڵی زیاتری دەدا، یانەی ئیسپانیۆل-یش دەیویست گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە و خاڵێکی بە نرخ لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەویش سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.
ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بووە 71 خاڵ و بە جیاوازی 2 خاڵ لە پێش یانەی بەرشەلۆنەی دووەمی خولەکەوەیە.
یانەی ئیسپانیۆل-یش زیاتر لەدابەزین نزیکبووەوەو لە 32 یاری 34 خاڵی لەم وەرزە کۆکردووەتەوەو لە پلەی 20 و کۆتایی خولەکە دەبینرێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



