
SNN-عیماد جەباری
لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، هاووڵاتییەک لەلایەن کوڕە تەمەن 16 ساڵەکەیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە، پۆلیس دەڵێت” باوکەکە لەکاتی خەودا کوژراوە “.
سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بە SNNی وت: “ئەو کەسەی کوژراوە بەوتەی هاوژینەکەی لەلایەن کوڕەکەیانەوە بەدەمانجە تەقەی لێکراوە، هاوژینەکەی ئەوەشی وتوە کاتێک گوێی لەتەقەکان بووە دەبینێت کوڕەکەی دەمانچەکە بەدەستێوەیەتی و باوکی لەنێو خەودا کوشتووە”.
وتیشی، “بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و ئەو وتانەی لەخێزانەکەی وەرگیراوە، هیچ کێشەیەکیان نەبووە، جگە لەوەی کەشەوی رابردوو باوکی لەکوڕەکەی داوەو تەنانەت کاتێکیش خەوتون بەتەنیشت خۆیەوە خەواندوێتی”.
ئەفسەرەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە کوژراوەکە ناوی (فەرمان مەلا حەمەدەمین) و نیشتەجێی گەڕەکی دەروازەی شارەکەیە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



