
حەسەن روحانی
SNN
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئێران قورسترین ساڵ بەڕێدەکات.
حەسەن روحانی لە کەناڵی فەرمی وڵاتەکەیەوە رایگەیاندووە: “فشار و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە لە ساڵی 2018 ەوە دەستیان پێکردووە زیادیانکردووە، ئێستاش فشارەکان لە قورسترین ئاستیدایە”.
روحانی باسی لەوەشکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا رێکارەکانی خۆپارێزی لە ئێران توندتردەکەنەوە و پۆشینی دەمامک دەکرێتە بڕیار و دەبێت هەموو هاووڵاتییەک پێوەی پابەندبێت.
وتیشی: لە چوارچێوەی رێکارەکاندا، گردبوونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی لە هەندێک لە ناوچەکان قەدەغەدەکرێت.
لە ئێران زیاتر لە 200 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، پەتای کۆرۆنا زیانێکی زۆری بە ئابووری ئێران گەیاندووە، هاوکات لەگەڵ سزاکانی ئەمریکادا چارەنووسی ئەو وڵاتەی خستووەتە مەترسییەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



