
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
وڵاتانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی باڵایاندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلاریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا کۆکردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە حکومەتی 40 وڵاتی جیهان تیایدا بەشداربوون، شەش ملیار و 900 دۆلار بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی چارەسەری ئەو نەخۆشییە کۆکرایەوە.
ئورسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە کۆکردنەوەی ئەو بودجە تایبەتە دەربڕی و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: “دابینکردنی بودجەکە یەکگرتوویی گەل و حکومەت و دام و دەزگا تەندروستییەکانی ئەوروپای نیشاندا”.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا هەوڵی زانایانی چەندین وڵات بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانی پێکوتە و چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنا بەردەوامە و لە چەند وڵاتێکیش تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو پێکوتە و دەرمانانە لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



