پێشمه‌رگه به‌كه‌مترین خه‌رجییه‌وه بووه پاڵه‌وان و به‌شدارى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا و یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات

تیی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى باله‌ى عێراق بڕیاریدا یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایاب كۆتایى پێبێنێت و به فه‌رمی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ دووه‌مجار له مێژووى خۆیدا کردە پاڵه‌وان، یانەکەی شاری سلێمانی بە بەراورد بە یانەکانی تر کەمترین خەرجی کردووەو توانیویەتی نازناوەکەش بباتەوە.
پێش ئه‌نجامدانى ركابه‌رییه‌كانى قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ، به‌حرى ، گازى باشوور و هه‌ولێر بۆ ئه‌و قۆناغه مابوونه‌وه، به‌ڵام به زۆرینه‌ى راى یانه‌كان، جگه له گازى باشوور كه هه‌وڵى ده‌دا سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانى خوله‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، یانەی پێشمەرگە بە پاڵەوان دانراو نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەی پێدەدرێت.
سه‌ڵاح كانه‌بی راهێنه‌رى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند:” ئێمه وه‌ك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌مساڵ توانییمان ئاست به‌رزى خۆمان پیشانی بده‌ین به جۆرێك له كۆى 18خاڵ 17خاڵ كۆبكه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت هیچ یارییه‌ك نه‌دۆڕێنین و به جیاوازى پێنج خاڵ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م له پێشه‌نگ بین، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى باله‌ى عێراق بریار بدات كه خوله‌كه كۆتایى پێبێنێت و به فه‌رمى یانەی پێشمەرگە بووه پاڵه‌وان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:”له راستیدا ئاستى یانه‌كه‌مان له خوله‌كه‌دا زۆر به‌هێزبوو، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاى خوله‌كه كێشه‌ى لێكتێنهگهیشتنى یاریزانانمان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر تا به‌رزكردنه‌وه‌ى نازناوه‌كه له به‌هێزترین ئاستى خۆماندا بووین به جۆرێك له به‌رامبه‌ر یانه به‌هێزه‌كانى وه‌ك به‌حرى و گازى باشوور نه‌مانهێشت هیچ گێمێك له ده‌ست بده‌ین، بۆیه به‌شداریكردنمان له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌ب خۆئامادهكردنێكى باشی ده‌وێت و ده‌بێت زوو یانه‌كه‌مان بڕیارى ئه‌وه بدات كه به‌شداری بكه‌ین یاخودنا، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ین و دوو یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌هێزیش بێنین بۆ ئه‌وه‌ى قورسایی خۆمان پیشان بده‌ین”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تۆرى هه‌واڵى سلێمانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌مساڵ بڕى 300 ملیۆن دینارى خه‌رجكردووه جیاواز له یانه‌كانى جه‌یش، به‌حرى و گازى باشوور كه نزیكه‌ى نیو ملیۆن دینارییان خه‌رج كردووه.
بڕیاره پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ببێته نوێنه‌رى یانه‌كانى عێراق له پاڵه‌وانێتى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا و یانه‌كانى عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها یانه‌ى به‌حری وه‌ك دووه‌مى خولى عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



