
کیکی سیتین
SNN Sport
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاری سبەی دژی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
سیتینی رایگەیاند:پەیوەندییەکی باش لە نێوان یاریزانەکان وراهێنەر هەیە، شتێکی ئاساییە ئەگەر رای جیاواز هەبێت ، ئەوەی دەگوزەرێت شتێکی ئاساییە، هەموو شتێک دەگۆڕێت ئەگەر بردنەوە تۆمار بکەین، ئەمە یەک تیمەو هەرکەسەو رۆڵێکی هەیە، دەبێت یاریزان قوربانی بۆ تیمەکەی بدات،هەندێک شت هەیە من هێشتا فێری دەبم چونکە نوێیە بەنسبەت منەوە”.
لەسەر چوونی ئارسر وتی:” من نازانم دایکی ئارسر چی وتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام من هیچ گومانم نیە دەربارەی ئەو یاریزانە بە پابەندبوون بە یانەکەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە، ئەو ئامادەیی نیشانداوە هاوکاری تیپەکە بکات و ئامادەیە”.
لەسەر یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید وتی:” ئەم یانەی سیمیۆنی تیپێکی زۆر باشەو دەتوانن بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر یاری بکەن، بەهێزن لە تۆپە وەستاوەکانداو لە هێرشی هەڵگەڕاوەش خێران”.
لە کۆتایدا لەسەر کێشەی نێوان میسی و سارابیای یاریدەدەری وتی:” هیچ لە نێوان ئەوان رووینداوە، من نازانم ئێوە چیتان دەوێت من پێتانی بڵێم،ئەوەی بڵاوبووەتەوە وێنەیەکی ئاساییەو قسە دەربارەی تەکتیکی یاریەکە دەکرێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



