
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “پرسەكانی عێراق پەیوەستن بە خودی عێراقییەكانەوە و ئێران دەستی وەرنەداوەتە كاروباری ناوخۆی عێراق، تەنانەت كارێكی لەوشێوەیەش ناكات”.
عەباس موسەوی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی باشووری بەغدا كە لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقەوە دژ بە گروپێكی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامدرا وتی: “پرسەكانی عێراق پەیوەستن بە خودی عێراقییەكانەوە و ئێران دەستی وەرنەداوەتە كاروباری ناوخۆی عێراق، تەنانەت كارێكی لەوشێوەیەش ناكات”.
موسەوی ئاماژەی بەوەدا: “حەشدی شەعبی لەسەر فەرمان و داوای بەرپرسان و مەرجەعییەتی باڵا دامەزراوە كە ئێستا بووەتە هێزێكی سەربازیی فەرمی لە عێراق”.
راشیگەیاند: “متمانەمان بەوە هەیە كە حكومەت و گەلی عێراق ئاستەنگییەكان تێدەپەڕێنن و كێشە و گرفتەكانی ناوخۆی عێراق زۆر بە باشی چارەسەر دەكەن و عێراق زیاتر بەرەو سەقامگیری، ئاسایش و ئارامی دەبن”.
سەبارەت بە دەنگۆی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران، وتی: “بەرپرسی هەر وڵاتێکی دۆست سەردانی تاران بكات، پێی خۆشحاڵ دەبین، بەڵام هێشتا رێككەوتنی كۆتایی لەوبارەیەوە نەكراوە”.
سێ رۆژ لەمەوبەر لە بەغدا هێزێكی سەربە دژەتیرۆر هەڵیكوتایە سەر بارەگایەكی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق سەربە حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران و 14 كەسیان لێ دەستگیر كرد، ئەو هێزەی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەكرێن بەوەی هێرشی مووشەكییان كردووەتە سەر ناوچەی سەوز.
لە بەرامبەردا هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی هەڵیكوتایە سەر باڵەخانەی دژەتیرۆر لە ناوچەی سەوز و ژمارەیەک سەربازی دەستگیر كرد.
لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار هێزەکانی ئەمریكا لە بەغدا كەوتبوونە بەر هێرشی مووشەكیی و ژمارەیەک گروپی ناو حەشدی شەعبی بە ئاشكرا بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئاراستەکردنی مووشەكەكان و بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا راگەیاندبوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



