
چاڤی
SNN Sport
چاڤی هێرناندێز ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشەلۆنه و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ونی گه‌وره‌ی راهێنانی كردنی بهرشەلۆنهیه رۆژێك له رۆژان .
چاڤی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ” سپۆرت “ی ئیسپانی وتی ” گه‌وره‌ترین خه‌ونم ئه‌وه‌یه ببم بە راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن ، نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ هه‌موو یاریزانان و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه سه‌ربكه‌وێت ، ستافی هونه‌رییه‌كه‌م زۆر خۆی ئاماده دەكات بۆ راهێنانی به‌رشەلۆنه “.
هه‌روه‌ها وتی ” ده‌مه‌وێت له كاتی دیاریكراوه‌دا بگه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه له سفره‌وه ، ئه‌مه‌مم چه‌ندین جار وتووه ، حه‌ز ده‌كه‌م بریاره‌كانی تۆپی پێ بده‌م له به‌رشەلۆنه “.
له كۆتاییدا چاڤی وتی ” راهێنانی به‌رشەلۆنه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانەکە سیناریۆیه‌كی نموونه‌یی ده‌بێت ، یانه‌كه له كانوونی دووه‌م داوای كردم ، به‌ڵام پێم راگەیاندن كه دۆخه‌كه و كاته‌كه گونجاو نین ، هیوادارم ده‌رفه‌تێكی ترم بۆ بڕه‌خسێت”.
ئەم قسانەی چاڤی هێرناندێز لە کاتێکدایە، دەنگۆی دورخستنەوەی کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە، ئەمەش بەهۆی تۆمارکردنی چەند ئەنجامێکی خراپ.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



