
SNN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکان دەکەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێشهاتە سیاسی و سەربازیی و ئابوورییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە دەکرێت.
شاندی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، پێکهاتوون لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەو گۆڕانکارییانەی ھاتوونەتە پێش یەکێتی دەیەوێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەرچەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخەی دوچاری هەرێمی کوردستان بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر یەکێتی لەگەڵ یەکگرتوو کۆبووەوە و بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



