سه‌رۆكى په‌رله‌مان: كاتى ئه‌وه‌یه به دۆخى دارایی و مووچه‌وه سه‌رقاڵ بین

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشوومان دەكەینەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر په‌رله‌مانتار سۆران عومەر، ده‌شڵێن: “پێویسته به‌بابه‌تى مووچه و داراییه‌وه خه‌ریك بین”.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “جەخت لەسەر هەڵوێستی پێشوومان دەكەینەوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (4)ی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، بۆ ئەوەی بڕیارەكە سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەكە لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان ئاراستەی هەردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سلێمانی دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی”.
نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌ى بابه‌تى ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانتار سۆران عومه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه داوه و ئاشكرایكردووه، “بابەتی ئاگاداركردنەوەی پەرلەمانتار (سۆران عومەر) لە لایەن دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بابەتێكی تەواو ئیداری و رێكاریە”.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “له ئێستادا په‌رله‌مانى كوردستان پێویسته سه‌رقاڵى بابه‌تى خراپى دۆخى دارایی و مووچه‌ى هاووڵاتییان بێت، پێویسته به بابه‌تى لاوه‌كیه‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت”.

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



