لەسەر دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن بۆ ترەمپ ئەمریکا وەڵامی تاران دەداتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
SNN-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەسەر دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن بۆ ترەمپ وەڵامی تاران دەداتەوە
و دەڵێت: “ئەو هەنگاوەی ئێران سیاسییە و پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە نییە”.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیران عەلی ئەلقاسی میهر، داواکاری گشتی شاری تاران، رایگەیاند، ترەمپ و 35 کەسی دیکە تۆمەتبارن بە کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران کە رۆژی 3ـی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەفڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی کرانە ئامانج.
برایان هوک لەمبارەیەوە لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی: “داواکردنی دەستگیرکردنی سەرۆک ترەمپ لەپۆلیسی ئینتەرپوڵ داواکارییەکی سیاسییە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئاشتی نێودەوڵەتی و پشتیوانی سەقامگیرییەوە نییە”.
وتیشی: “ئەو بڕیارەی داواکاری گشتی تاران کەس گوێی پێ نادات و تەنیا هەڵمەتێکی راگەیاندنە و باوەڕیشمان وا نییە ئینتەرپوڵ یاداشتی سووری دەستگیرکردن جێبەجێبکات کە مۆرکێکی سیاسیی پێوەبیت”.
لایخۆیەوە پۆلیسی ئینتەرپوڵ رایگەیاند “کە ئەوان فەرمانی لەوشێوەیە جێبەجێناکەن گەر سیاسی یان سەربای یان ئیتنیی بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



