حکومەتی عێراق: هەر پزیشک و کارمەندێکی تەندروستی بەکۆرۆنا بمرێت بەمووچەی تەواو خانەنشیندەکرێت

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN-
حکومەتی عێراق خانەنشینی بەمووچەی تەواو دەداتە ئەو کارمەندانەی تەندروستی بەکۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن
ئەمڕۆ لیژنەی تەندروستی سەلامەتی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد.
دوای کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کە خانەنشینی بەمووچەی تەواو بدرێتە ئەو کارمەندانەی تەندروستی بەکۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن، هاوکات قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییش لە سەعات 7ی ئێوارە تا 6ی بەیانی بەردەوامدەبێت.
دوای کۆبوونەوەکە 12 بڕیار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچوون کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1. پارە و بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستیی تەرخان بکرێت و کەموکوڕییە داراییەکانیان پڕ بکرێتەوە.
2. دامەزراندن و گرێبەستکردن بۆ وەزارەتی تەندروستی بکرێتە بڕیار و بەپێی پێویست میلاک دیاری بکرێت بۆیان.
3. تەرخانکردنی مووچەی خانەنشینیی لەسەر دوایین مووچە بۆ ئەو پزیشک و کارمەندانەی بە؛هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن.
4. رێگەدان بە هەندێک تاقیگەی ئەهلی بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ کۆرۆنا لەژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستیدا.
5 . ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەکاتژمێر 7ی ئێوارەوە بۆ 6ی بەیانی وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و ژووری ئۆپراسیۆنەکان بەرپرسن لێی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



