هەولێر: زیاتر له 20 كه‌س به تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له په‌كه‌كه ده‌ستگیر كران

هێزى ئاسایشى هه‌ولێر | فۆتۆ: Ksa-News
SNN – هەولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاسایش زیاتر له 20 كه‌سى به تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون له پارتى كرێكارانى كوردستان (پەکەکه) دەستگیر کردووه، بەرپرسانی ئەمنی ئه‌و پارێزگایه‌ش ئاماده نین قسه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ن.
په‌یامنێرى (SNN) له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هەڵمەتێکدا ئاسایشی هەولێر دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک كه‌س و چالاکوانی مەدەنی به تۆمه‌تى ئه‌ندامبوون و لایه‌نگرى بۆ پەکەکە”.
کەسوکاری دووان لەو كه‌سانه‌ى كه ده‌ستگیر كراون هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ (SNN) پشتڕاستكرده‌وه و رایگەیاند: “بەیانی کوڕەکانمان چوونەتە سەر کار و هێزێکی ئەمنی دەستگیری کردوون و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراون، کوڕەکانمان هیچ پەیوەندییەکیان بە پەکەکەوە نییە، بەڵام هەندێك جار بەشداری خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی پەکەکەیان کردووە و ئاسایشیش پێی راگه‌یاندین: کوڕەکانتان ئەندامی پەکەکەن”.
بەپێی زانیارییەکانى (SNN) كه له ئاسایشى هه‌ولێر ده‌ستى كه‌وتوون، “لەو هەڵمەتی دەستگیر کردنەدا زیاتر لە 20 کەس دەستگیر کراون”.
به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و وه‌رگرتنى بۆچوونیان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه (SNN) پەيوەندیی کرد بە بەرپرسانی ئاسایشی هەولێر، به‌ڵام كه‌سیان ئامادەنەبوون قسە لەسەر ئەو پرسە بکەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



