جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن وەزیری دارایی ھەرێمەوە واژۆ کرا

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنی بۆ دوو رێنمایی دارایی كردووە، به ژماره (12) و (13) کە تایبەتە بە خستنە بواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و لەلایەن وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان واژۆکراوە.
رێنمایی دارایی ژماره (12) ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (4)ـی ساڵی (2020) له بواری “حزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی” تێدا روومکراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی ئاگاراد کردۆتەوە کە پێداچوونه‌وه بکەن بۆ رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه، هیچ خزمەتێک هەژمار ناکرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەبووبێت وەک یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960.
له خاڵێكی دیكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یه‌كده‌خرێت و ده‌بێت به حوكمی یاسای خزمه‌ت و میلاكی ژماره (25)ی ساڵی (1960) و هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك كه درابێته فه‌رمانبه‌ر كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ یاسای خزمه‌ت و میلاكی ساڵی (1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
لەڕێنمایی ژمارە 13شدا هاتووە: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ی هه‌ن خانه‌نشین بوونیان یه‌كده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی خانه‌نشین بوونی فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.





More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



