
سەرۆکی فەڕەنسا
SNN-
سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەڵێت “لەئێستادا تورکیا گەورەترین دەستتێوەردەرە لەکاروباری لیبیا و تیرۆر هەناردەی ئەو وڵاتە دەکات”.
لەپرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتی: “تورکیا پابەند نییە بەو بەڵێنانەی چەند مانگی رابردوو لەلوتکەی بەرلین لەبارەی لیبیاوە داونی”.
وتیشی: “دەبێت تورکیا روونکردنەوە بداتە ناتۆ کە ئایا هۆکار چییە دەست لەکاروباری وڵاتێکی وەک لیبیا وەردەدات و هۆکاری ناردنی ئەو هەموو تیرۆریستە چییە بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە”.
مانگی یەکی ئەمساڵ لەکۆنگرەی بەرلیندا بەشداربووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئاگربەست لەلیبیا رابگەیەنرێت و لەڕێگەی لیژنەی “5+5″ەوە چارەسەری دۆخەکە بکەن، بەڵام لەچەند مانگی رابردوودا رەوشی لیبیا بەرەو خراپیی چوو شەڕێکی قورسی تێدا بەرپابووە.
لەئێستادا تورکیا پشتیوانیی فائیز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەکات کە لەکۆمەڵی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوە و ماوەی 14 مانگە شەڕ لەگەڵ سوپای نیشتمانی لیبیا دەکات بەسەرۆکایەتی لیوا خەلیفە حەفتەر.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



